پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە ئاڵمان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر،هاوڕێ محەممەد یەگانە، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە، لە وڵاتی ئاڵمان ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

لە لایەن کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و هاوسەنگەرانی هاوڕێ محەممەد یەگانە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز بێت.


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:26:18/11/2018