بەرێوەچوونی كۆبوونەوەی كومیتەی لایەنگرانی كۆمەڵە لە شاری هەولێر

رۆژی هەینی رێكەوتی ۱۲ی مانگی ئۆكتۆبری ۲۰۱٨ی زایینی كومیتەی لایەنگرانی كۆمەڵە كۆبوونەوەیەكیان بۆ كومیتەی یەكی هاوڕێیانی ئەندام و لاینگرانی شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
لەم كۆبوونەوەدا سەرەتا هاوڕێ سامان ریشەساحێب بەرپرسی كومیتەی لایەنگرانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، لە سەر بارودۆخی ئێستای ئێران و بەتایبەت كوردستان و دواپێشهاتەكان راپۆرتێكی پێشكەش كرد، دواتر یاریدەدەری كومیتەی ئەندامان و لاینگرانی شاری هەولێر به تێكرای دەنگ هەڵبژێردرا. بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە لەسەر بارودۆخ و گوزەرانی ژیانی سیاسی و ئەمنی لاینگرانی كۆمەڵە بوو لە شاری هەولێر كە هەر كام لە بەشداربووان ئاڵ وگۆڕی بیروڕایان لەسەر ئەم بابەتە كرد. لە كۆتاییدا لەسەر بەردەوامی پێوەندی و هاوئاهەنگی زیاتری هاوڕێیانی ئەندام و لاینگران جەخت كرایەوە.

ئه‌م بابه‌ته 250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:33:14/10/2018