ڕاگەیاندنی سكرتارییەتی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە، بە بۆنەی مانگرتن لە شارەكانی كوردستان و ئێران

بە پێی ئەوهەواڵ و دیكۆمێنتانەی كە لە ناوخۆی ئێران و لەشارەكانی كوردستانەوە بڵاوكراونەتەوە، ئەمڕۆ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی ٨ی ئۆكتۆبرلە زۆربەی شارەكانی ئێران و لە شارەكانی كوردستان و لەوانەلە سنە، سەقز، بانە، كرماشان و مەریوان، بازاڕییان وكاسبكارانی ئەو شارانە بەداخستنی دووكان وبازاڕ مانیان گرتووە.
ئەم مانگرتنە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گرانی سەرسووڕهێنەر لە ئێران كە خۆی دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵە و نابەرپرسانەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامییە وهاوكات پشتیوانییە لەمانگرتنی خاوەن لۆڕییەكان كە ئەوە بۆ ماوەی١٦ ڕۆژە دەستیان داوەتەمانگرتن و لە بار لێدان و گواستنەوەیان خۆیان بواردووە.
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پشتیوانی دەكات لەو مانگرتنە و هەر جووڵەیەكی تری ئیعترازی بەرامبەر بەسیاسەت و هەڵسووكەوتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هاوكات لەپێناو پتەوكردنی ڕیزی ناڕازییان و خەڵكی وەزاڵەهاتووی ئێران وكوردستان. هەروەها كۆمەڵە پشتیوانی هەر جووڵە و بزووتنەوەیەكی پیشەییە بۆ گەیشتن بە خواستەكانی خۆیان و پشتیوانی دەكات لە خواستی چین و توێژە جیاجیاكانی
خەڵكی ئێران.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
سكرتارییەتی كومیتەی ناوەندیی
١٦ی ڕەزبەری١٣٩٧ی هەتاوی
٨ی ئۆكتۆبری ٢٠١٨ی زایینی

ئه‌م بابه‌ته 50 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:59:09/10/2018