وەفدێكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهیدانی حیزبی دیمۆكرات بەشداری كرد

وەفدێكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران ڕۆژی 9ی سیپتامبەری 2018ی زاینیی، سەردانی هەردوو حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد.
ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسیی كۆمەڵە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند كەئێمە وێرای پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵە و هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی شەهیدان،ئامادەیی خۆمان دەبریوە بۆ هەر چەشنە هاوكاری و یارمەتییەكی هەردوو حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران.
جێگای ئاماژەیە،كە ئەمڕۆ 10ی سێپتامبر،لەشاری كۆیە،ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ شەهیدانی بۆمبارانی ڕۆژی شەممە 8ی سێپتامبەر بەڕێوە چوو.
وەفدێكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ،پێكهاتوو لەهاوڕێیان ساڵح شەریفی،عەبدوڵڵا ئازەربار،عەبدوڵڵا كۆنەپۆشی،ئیبراهیم محەمەدی،بەختیار عەلی یار و ئیدریس عەبدی بەشداری ئەم ڕێوڕەسمەیان، كرد و دووبارە پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی كۆمەڵەیان ئاراستەی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد.

ئه‌م بابه‌ته 483 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:25:10/09/2018