ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی نیزامیی كۆمەڵە سەبارەت بە گیان لە دەستدانی پێشمەرگەیەكی كۆمەڵە

شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە، ١٤ی خەرمانان، پێشمەرگەیەكی كۆمەڵە بە ناوی (پەیمان دەستان)، ناسراو بە ئاراس، بە ڕووداوێكی دڵتەزێن كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تەرمی ئەم هاوڕێیەمان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٦ی خەرمانان، لە ناو ئاپۆڕەی هاوڕێیانی و بە بەشداری بنەماڵەی ئازیزیی و ژمارەیەك كادر و پێشمەرگە و ئەندامانی كۆمەڵە، لە گۆڕستانی زڕگوێزەڵەی شاری سلێمانی بەخاك ئەسپێردرا.
لە ڕێگای ئەم ڕاگەیاندنەوە، بە ناوی كۆمیسیۆنی نیزامیی كۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری ئەم هاوڕێیەمان و هاوسەنگەرانی لە ناو ڕیزەكانی كۆمەڵەدا دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانین.

کۆمیسیۆنی نیزامیی کۆمەڵە
١٦ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی
٧ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی


ئه‌م بابه‌ته 522 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:27:07/09/2018