باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە کاک محەمەد لوتفی ناسراو بە (محەمەد تورکماکەندی)، باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە (عوسمان لوتفی)، بە هۆی نەخۆشی لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

کاک محەمەد بە هۆی ئەوەی کە ڕۆڵە تێکۆشەرەکەی پێشکەشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کردبوو، کەسێکی خۆشەویست و جێی بڕوا و متمانەی خەڵکی ناوچەکەی خۆیان بوو.

بە ناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک محەمەد لوتفی و خزم و دۆستانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:03:38:20/06/2018