بۆ جاری دووهەم لە شاری سنە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵەوە بەڕێوەچوو

لە درێژەی كار و چالاكی هاوڕێیان و هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە، چالاكانی كۆمەڵە لە شاری سنە بۆ جاری دووهەم دەستیان دایە چالاكی تەبلیغی و بە بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسراوەكانی كۆمەڵە لە زۆربەی شەقام و كۆڵانەكانی شار ڕێزیان لە چەند دەیە خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە گرت.

ئەو شوێنانەی كە چالاكییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: مزگەوتی قبا، ویلا شار، گەڕەكی بەهاران، گەڕەكی یەك نوزدە، گەڕەكی دوو نۆزدە، سێ نۆزدە و گەرەكی یەك حەڤدە.


ئه‌م بابه‌ته 162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:02:51:20/06/2018