چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی بە بۆنەی 31ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان
تێكۆشەران و چالاكانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە گوندی ولەژێری سەر بە ناوچەی مەریوان بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵەوە دەستیان دایە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی.
بە پێی هەواڵێك كە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، هاوڕێیانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە بە هەڵواسینی ئاڵای سووری كۆمەڵە لە زۆربەی كۆڵانەكانی ولەژێر بەرەو پیری رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵەوە چوون.
لە لایەكی دیكەوە هەڵسوڕاوانی كۆمەڵە لە تاران بە نووسینی پلاكارد، یادی 31ی جۆزەردانیان بەرز ڕاگرتووە.
ئهم بابهته 618
جار خوێنراوهتهوه
AM:02:48:20/06/2018