چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی لە شاری بۆكان بە بۆنەی 31ی جۆزەردان

بە بۆنەی 31ی جۆزەردان هەڵسوڕاوانی تەشكیلات نەهێنی كۆمەڵە لە شاری بۆكان چالاكی بەربڵاوی تەبلیغیان بەرێوە برد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو تێكۆشەران و هەڵسوراوانی كۆمەڵە لە شاری بۆكان لە چەند شوێنی ناوچەی بۆكان كە كاتی خۆی شوێنی دەرگیری و بەرەنگاری هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە بووە لە گەڵ هێزەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی و هەروەها شوێنی گیان بەختكردنی چەند پێشمەگەری تێكۆشەری كۆمەڵە بە ناوەكانی حسێن مێعماری، ئەمیرپاكنیا، محەمەد ئەمین ئەمینی، مستەفا دەرزی وەلی، ئاڵای كۆمەڵەیان هەداوە.

هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە لەو ناوچانەی كە حەماسەی لە بیرنەكراویان خوڵقاندووە و هاوڕێیانی نەهێنی ئاڵایان تێداهەڵداوە بریتین لە:كانی شێتە، هەوارە بەرزە و بۆگەبەسی.


ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:47:18/06/2018