بۆ پشتیوانی لە ڕامین حسێن‌پەناهی خۆپێشاندانێک لە بەردەم پەڕلەمانی نۆروێژ بەڕێوەچوو

بۆ پاراستنی گیانی زیندانی سیاسی كورد، رامین حوسێن پەناھی رۆژی شەمە رێكەوتی ١٦ی مانگی یونی( Juni ) كاتژمێر ١٢ بۆ ١٣ خۆپیشاندانێك لە شاری ئۆسلو لە بەرانبەر پارلمانی نۆروێژ بە ئامادەكاری ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو.
سە رە تاخۆپیشاندانەكە بە دەقەیەك بێدەنگی بۆیادی گیانبە خت كردوانی ڕێگای ئازادی دە ستی پێ كرد.لە درێژە ی بە رنامە كە دا
پەیامی كوردی كومیتەی هاوكاری حیزب و رێكخراوەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
لە لایەن رێكخراوی خەباتی شۆرشگێری كوردستان خوێندرایە وە.
پەیامی فارسی كومیتەی هاوكاری حیزب و رێكخراوەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
لە لایەن كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و
پەیامی نۆروێژی كومیتەی هاوكاری حیزب و رێكخراوەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
لە لایەن پارتی سەربەستی كوردستان هە روە ها
پەیامی كومیتەی هاوكاری لە لایەن پارتی ئازادی كوردستان و
پەیامی ڕێكخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی بۆ مافەكانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی
لە لایە ن كاك موحسێن  موحەممەد و پە یامێكی ئینگلیسی لە لایە ن هاوڕێ سیروان قادریە وە خوێندرایە وە و پاشان لە لایە ن رە زا شركانلو بە زمانی نۆروێژی و فارسی پە یامێك خوێندرایە وە.
هەروەها لە لایەن هاوڕی بەهار فاتمی و هاوڕێ نیزام مە لازادە دوو سرودی بۆیادی هە موو زیندانیانی سیاسی كورد پێشكە ش كرا.

كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران- كومیتەی نۆروێژ

ئه‌م بابه‌ته 539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:55:17/06/2018