دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری سەوڵاوا ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بەداخەوە ئاگادار کراینەوە، ڕۆژی ڕابردوو، ٢٧ی خاکەلێوە، کاک ساڵح فەتحی دۆستی دێرینی کۆمەڵە و باوکی هاوڕێیان نەسرین، پەیوەست، قانێع و رێبوار فەتحی، بە هۆی نەخۆشین لە تەمەنی 83ساڵیدا لە شاری سەوڵاوا ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
کاک ساڵح بە حوکمی ئەوەی دو کچ و کوڕێکی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوون لەناو خەڵکی شاری سەوڵاوا و ناوچەکانی دەورووبەر کەسێکی خۆشەویست و جێی باوەڕ بوو. کاک ساڵح بە هۆی کۆمەڵەبوونی چەندین جار لە لایەن رژیمەوە تووشی ئەشکەنجە و سووکایەتی بووەوە.
پاش ناشتنی تەرمی کاک ساڵەح وەک ڕێز و وەفا بۆ خەمخۆری و پەروەردەکرنی منداڵانێک کە چەکی پڕ لە شانازی کۆمەڵەیان کردبووە شان، ئاڵای کۆمەڵەیان لەسەر مەزارەکەیان دانا.
لێرەوە بە ناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری و بەتایبەت هاوڕێیان، نەسرین، پەیوەست، قانێع و رێبوار دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:03:55:18/04/2018