دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵمان پێ گەیشت، دایە مینا فەلاحی، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە (فریشتە فایەقی)، بە هۆی نەخۆشی لە شاری سەقز، ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
دایە مینا ئەندامی بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و شؤڕشگێڕی کوردستان و دڵسۆزێکی ڕاستەقینەی بزووتنەوەی کوردستان بوو، بە شێوەیەک کە رزگاری یەکجاری کوردستانی بە گەورەترین ئاواتی خۆی دەزانی، هەر لەو پێناوەشدا جگەرگۆشەکەی پێشکەشی ئەم ئەم بزووتنەوەیە کرد و تا دواساتی ژیانیشی هەر وەفادار بەم ڕێبازی کچە شۆڕشگێڕەکەی مایەوە.
بە ناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دایە مینا و بنەماڵە شۆڕشگێڕەکانی فایەقی و فەلاحی دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.
ئهم بابهته 135
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:12:09/04/2018