دانمارک؛ وەفدێکی کۆمەڵە بەشداری سمینارێکی سیاسی پارتی سەربەستی کوردستان‌ بوون

رۆژی شەممە، ڕێكەوتی 31/3/2018 بە نوێنەرایەتی كومیتەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانەوە، هەیئەتێك كە پێكهاتبوو لە هاوڕێیان كاوە ئەمینی، ئەندامی كومیتەی دانمارکی کۆمەڵە و كاوە ئەحمدی كادر و ئەندامی كۆمەڵە لە وڵاتی دانمارك بەشدارییان کرد لە سمینارێكی سیاسی لە ژێر ناوی "ڕووداوەكانی ناوچەكە و هەلومەرجی ئەمڕۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات و یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەكانی کوردستانی ڕۆژهەڵات"، كە لە لایەن پارتی سەربەستیی كوردستانەوە ڕێكخرابوو.
هاوكات لەم سمینارەدا نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی کوردستانی ڕۆژهەڵات و پارچەكانی دیكەی كوردستانیش بەشدار بوون. پاش خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان سمینارەكە لە لایەن سالار میرابی بەرپرسی كومیتەی دانماركی پارتی سەربەستیی كوردستان بە خوێندنەوەی کورتەیەک لە مێژووی پارتی سەربەستیی كوردستان، دەستی پێكرد و پاشان لە لایەن پێشكەشكاری سمینارەكە عارف باوەجانی باسەكە بە وردی شی كرایەوە و لە كۆتاییشدا بە پرسیار و بیروڕا دەربڕینی بەشداربووان، سمینارەكە كۆتایی پێهات.

ئه‌م بابه‌ته 297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:08:13:03/04/2018