چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی نەورۆز لە ناوچەی مەریوان

لە درێژەی چالاکی بەرینی تەبلیغی هاوڕێیان و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، شەوی ڕابردوو، ١ی خاکەلێوە، هاوڕێیانی کۆمەڵە لە گوندی ولەژێری سەر بە شاری مەریوان چالاکی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

هاوڕێیانی کۆمەڵە لە گوندی ولەژێر بە بڵاوکردنەوەی تراکتی نەورۆزی، هەڵکردنی ئاڵای سووری کۆمەڵە و بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەری گیانبەختکردوو کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی، نەورۆزیان لە خەڵکی ناوچەکە پیرۆزبایی کرد.

دەستان خۆش بێ هاوڕێیانی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان، دەستی ماندوویەتیتان دەگوشین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:30:22/03/2018