چالاكی تەبلیغی تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری مەریوان بە بۆنەی نەورۆزەوە

لە درێژەی كار و چالاكی هاوڕێیان و هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شارەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی ڕەشەممە، لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارەدێی نێی سەر بە شاری مەریوان، چالاكان و هەڵسووڕاوانی چاونەترسی كۆمەڵە تراكت و وێنەی كاك فوئادی ڕابەریان لە ئاستێكی بەربڵاو لە گەڕەك و كۆڵانەكانی ئەم شارەدێیە بڵاوكردەوە كە لە گەڵ پێشوازی خەڵك و بەشداربووانی ڕێوڕەسمەكە بەرەوڕوو بووەوە.

ئەم كارەی چالاكانی كۆمەڵە لە شارەدێی نێی مەریوان بووە هۆی توڕەیی ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ڕژیم و هەر وەك لە وێنەكەش دا دیارە، دەستبەجێ بە بەرچاوی خەڵكەوە دەستیان كرد بە كۆكردنەوەی وێنە و تراكتەكانی كۆمەڵە.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن هاوڕێیان و تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شارەدێی نێی مەریوان، نەورۆزتان پیرۆز و بەردەوام بن لە خەباتی بێ وچانتان تا گەیشتن بە سەركەوتنی یەكجاری.


ئه‌م بابه‌ته 779 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:30:21/03/2018