یادی سی ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ١٧ . ٣.  ٢٠١٨  كاتژمێر ١٤ تا ١٧  بۆ بەرز ڕاگرتنی  یادی سی ساڵەی كارەساتی كیمیاباران كردنی شاری هەڵەبجە لە  ڕێ و رەسمێك لە زانكۆی شاری توركو لە وەڵاتی فینلاند لە لایەن كۆمەڵەی كوردی ئەو شارەوە بە هاوكاری كۆمەڵەی ئاشتی فینلاندی و فیدراسیونی كۆمەڵە كوردییەكان لە شاری توركو بەڕێیەوە چوو. لەو بۆنەیەدا چەند كەسایەتی فینلاندی و كورد لە سەر تاوانەكانی ئەو كۆمەڵكۆژییە  وشەهیدان و  بریندارانی ئەو كارەساتە دڵتەزێنەی كە رێژیمی بەعپی فاسیستی عێراق لە گەرمەی شەڕی ئێران و عێراقدا خۆڵقاندی قسە و باسیان كرد.  كۆڕەیادەكە بە چەند پارچە مۆسیقای شایەنی ئەو بۆنەیە بۆ بەرز ڕاگرتنی كارەساتی كیمیابارانی حەڵەبجە ڕازرایەوە.. لەو رێ و ڕەسمی یادی حەڵەبجەدا، كە كۆمەلێكی بەرچاو لە كوردستانیانی دانیشتووی فینلاند هەروەها خەڵكانی فینلادی تێیدا بەشدار بوون  یادی قۆربانیانی شاری هەڵەبجە و گوردانی شۆانی كۆمەڵە ڕێزی لێگیرا و ڕێژمی بەعپ وەك تاوانباری سەرەكی و كۆماری ئیسلامی ئێران مەحكوم كران. لە كۆڕەیادی شەهیدانی شارە جۆانەكەی حەڵبجەدا و لە سەر ئەو كارەساتە هەروەها  كریستینا كۆیۆنێن نووسەری فینلاندی و سۆفیا ڕۆژنامەنووسی لەهێستانی وتاریان پێشكەش كرد.
لە لایەن كۆمەڵەوە هاوڕێیان كاك جەعفەر مۆستەفاسۆڵتانی و هاوڕێ فەرانەك مەحەمدپوور لە كۆڕەیادی كارەساتی حەڵەبجەدا بەشدار بوون. شایانی باسە، كە هاوڕێ فەرانەك یەكێك لە  ڕێكخەران و بەڕێوبەرانی ڕێ و ڕەسمەكە بوو. لە یادی حەڵەبجەدا كاك جەعفەر مۆستەفاسۆڵتانی لە قسە و باسێكی كورتدا ئاماژەی بە كۆمەڵكۆژییەكانی مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانە كوردستان لەوانە ئەنفال و كیمیابارانی حەڵەبجە بە دەست ڕژیمە فاشییەكانی حاكم بە سەر هەموو پارچەكانی كوردستاندا كرد. ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە شەهیدانی گوردانی شۆانی كۆمەڵەش ، كە لەو كارەساتەدا كەوتنە بەر كیمیابارانی تەیارەكانی ڕێژیمی عێراق و هەوەها دووایی لە لایەن هیزەكانی كوماری ئیسلامی ئێرانەوە پەلامار دران و بەداخەوە زیاتر لە حەفتا پیشمەرگە شەهید كران یان بەدیل گیران و پاشان لە زیندانەكانی ئیراندا تیرباران كران كرد. شایەنی ئاماژەیە لەو كۆرەیادەدا یەكێك لە پێشمەرگەكانی حیزبی دێمۆكرات كە بۆ خۆی لە كاتی كارەساتەكەدا لە مەنتەقەی هەڵەبجە بووە لە سەر زەرەر و زیانی كوردستانی ڕۆژهەڵات و شەهیدانی گوردانی شوان  یادەوەری و بۆچوونەكانی خۆی باس كرد.


كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران/ كۆمیتەی فینلاند 2018/3/17

ئه‌م بابه‌ته 766 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:59:19/03/2018