هەیئەتێکی کۆمەڵە لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە نۆروێژ بەشداری کرد

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ١٦ی مارسی ٢٠١٨، کۆڕێکی یادکردنەوە بۆ یادی سی ساڵەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨ی زایینی، لە لایەن لێژنەی ڕێکخراوی ئۆسلۆی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ بەڕێوەچوو.

لەم کۆڕیادەدا چەندین فیلمی دێکۆمێنتاری نیشاندرا و چەند کەسێکیش لە سەر کارەساتەکەی هەڵەبجە قسە و وتار و پەیامیان پێشکەش کرد.

له لایەن كومیتەی  نۆروێژی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانیشەوه هاوڕێیان مەنسوور سۆفی و حەبیب قادری بەشداری ئەم كۆڕ یاده بوون و  پەیامی كۆمەڵەش له لایەن هاوڕێ مەنسوور سۆفی خۆێندراوه.؛ له پەیامەكەی كۆمەڵەدا وێڕای مەحكوم كردنی ئەم جنایەته و هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەم كارەساته به ژینوسایتێكی جیهانی بناسرێت یادی هاوڕێیانی گوردانی شوانیش بەرز ڕاگیرا.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ
 
١٧.٣.٢٠١٨


ئه‌م بابه‌ته 393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:04:17/03/2018