چالاكی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەممە لە ناوچەی هەورامان بەڕێوەچوو

 لە درێژەی چالاكی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شار و ناوچەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات، دۆستان و هەوادارانی كۆمەڵە لە ناوچەی هەورامان بە بۆنەی 27ی رەشەممە، رۆژی گیانبەختكردووانی كۆمەڵە دەستیان دایە چالاكی تەبلیغی.

هاوڕێیانی كۆمەڵە لە گوندی سڵێنی سەر بە ناوچەی هەورامان بە بڵاوكردنەوەی وێنەی ڕێبەرانی گیانبەختكردووی كۆمەڵە و هاوڕێیانی گوردانی شوان رێزیان لە فیداكاری و قارەمانی گیانبەختكردووانی گوردانی شوان و سەرجەم گیانبەختكردووانی كۆمەڵە گرت.

دەستان خۆش و ماندوو نەبن درێژەدەرانی ڕێگای شەهید شۆكێ و ٧٢ ئەستێرە پڕشنگدارەكەی گوردانی شوان.


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:41:17/03/2018