ڕێوڕەسمی ٨ی مارس لەیۆتۆبۆری سۆئێد بەڕێوەچوو

بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن و بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم ڕۆژە، لە لایەن کومیتەی کۆمەڵە لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سۆئێد ڕێوڕەسمێک بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کادر و ئەندامانی کۆمەڵە بەڕێوەچوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی و سروودی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن دەستیپێکرد.

پاشان هاورێ فەرشاد مستەفەوی بە ناوی کومیتەی کۆمەڵە لە یۆتۆبۆری بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد.

دواتر پەیامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن لە لایەن هاوڕێ هێرۆ لوتفی خوێندرایەوە.

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا پارچە شێعرێک لە لایەن هاوڕێ ئیسماعیل مامی بەم بۆنەوە خوێندرایەوە.

لە کۆتایی بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هاورێ ڕووناکەوە پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.

بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەکەش تەرخان کرا بۆ شادی و خۆشی ئامادەبووان و بەم شێوەیە ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێهات.

ئه‌م بابه‌ته 982 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:19:14/03/2018