چاوپێکەوتنی نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و (HAK-PAR)
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 8ی مارسی 2018ی زائینیی وەفدێکی (HAK-PAR) پارتی ماف و ئازادییەکانی باکووری کوردستان سەردانی دەفتەری پەیوەندییەکانی کۆمەڵەیان کرد لە شاری هەولێر.
وەفدی هاک-پار بە سەرپەرەستی بەڕێز جەعفەر ستێرک جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی ماف و ئازادییەکان، عارف سەفیج جێگری سەرۆکی پارتی ناوبراو، فازل تاشکان سەرۆکی لقی ئەنقەرەی هاک-پار و زانا سەزەن نوێنەری (HAK-PAR) لە هەرێمی کوردستان سەرەتا لە لایەن کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان، ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەپرسی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەکانی هەولێر پێشوازییان لێکرا و هەروها بە بۆنەی کۆتایی هاتنی 7مین کۆنگرەی ئەو پارتە پیرۆزبایی سەرکردایەتی کۆمەڵەیان ئاراستەی وەفدی میوان کرد.
لەم دیدارەدا چەندین تەوەر و پرسی گرینگی ناوچەکە کەوتە بەر بارس و هەر دولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لە سەر کرد. لە کۆتاییدا هەر دولا لە سەر پتەوترکردنی پەیوەندیی لە مێژینەی کۆمەڵە و هاک-پار جەختیان کردەوە.
ئهم بابهته 781
جار خوێنراوهتهوه
AM:12:19:10/03/2018