چالاكی تەبلیغی هاوڕێیانی نهێنی كۆمەڵە لە ورمێ

بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە، تێكۆشەران و هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە ناوچەی ورمێش وێڕای سەرجەم شار و ناوچەكانیتری كوردستانی ڕۆژهەڵات دەستیان دایە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی و بەم جۆرە ڕێزیان لە ٢٦ی ڕێبەندان گرت.

ئەو شوێنانەی شاری ورمێ كە چالاكی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:
شەهرەكی شەهریار، جادەی ئیمام زادە، شەهرەكی وەلی عەسر، دەبیرستانی ئەلواج، گەڕەكی بێهداری، شەهرەكی شاهێد و ناوچەی تەرگەوەڕ.

ماندوو نەبن درێژەدەرانی ڕێگای هاوڕێی گیانبەختكردوو ناسر عەلەوی و هەزاران گیانبەختكردووی كۆمەڵە، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ڕۆژی كۆمەڵەتان لێ پیرۆز بێت.

ئه‌م بابه‌ته 338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:18:17/02/2018