درێژەی چالاكی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە بۆكان

لە درێژەی كار و چالاكی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شاری بۆكان بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە، هاوڕێیان و ئەندامانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە شارەكەی دوكتور جەعفەر شەفیعی بۆ جاری چوارەم دەستیان دایە چالاكی تەبلیغی.
هاوڕێیانی كۆمەڵە بە نوورباران كردنی ئاسمانی شار و هەڵكردنی ئاڵای سووری كۆمەڵە ٢٦ی ڕێبەندانیان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی چالاكانی كۆمەڵە لە شاری بۆكان چالاكییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە: میراوا، ناڵەشكێنە، كێوە ڕەش چوارڕا لەندەن، مەجبووراوا و كۆڵانەكانی فەرمانداری.

لە درێژەی چالاكی هاوڕێیانی تەشكیلات نهێنی شاری بۆكان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ لە سەر ٢٦ی ڕێبەندان، لە چواڕڕا لەندەن و ناڵەشكێنە، ئاسمانی شاری بۆكان نوورباران كرا.

دەستان خۆش بێ هاوڕێیان و تێكۆشەرانی سەنگەری شار، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و بەردەوام بن لە بەجێهێنانی ئەرك و كارەكانتان لە پێناو سەرخستنی ئامانجە بەرزەكانی كۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان.

ئه‌م بابه‌ته 347 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:16:17/02/2018