درێژەی چالاكی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە ناوچەی هەورامان

ڕۆڵە چانەترسەكانی ناوچەی هەورامانیش وێڕای زۆربەی شار و ناوچەكانیتری كوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە بۆ جاری دووهەم دەستیان دایە چالاكی تەبلیغی لە گوندی سڵێنی سەر بە ناوچەی هەورامان و بەم كارەیان دڵی دۆستان و ئەویندارانی كۆمەڵەیان خۆش كرد.

هاوڕێیانی نهێنی كۆمەڵە لە گوندی سڵێن بە نووسینی دروشمی "بژی كۆمەڵە، پیرۆز بێت 26ی رێبەندان و مەرگ بۆ خۆفرۆشان" و هەروەها هەڵكردنی ئاڵای سووری كۆمەڵە پێشوازیان لە 26ی ڕێبەندان رۆژی كۆمەڵە كرد.

دەستان خۆش و بەردەوام بن درێژەدەرانی ڕێبازەكەی شەهید تۆفیق حەمە لاو و هەزاران ئەستێرەی پرشنگداری كاروانی گیانبەختكردووانی كۆمەڵە. هەر بژین بۆ كۆمەڵە و بەردەوام بن لە چالاكییەكانتان.


ئه‌م بابه‌ته 310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:14:17/02/2018