درێژەی چالاكی تەبیلغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری كامیاران

درێژەدەرانی ڕێگای كاك سدیقی كەمانگەر لە شاری كامیاران لە درێژەی چالاكییەكانیان بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە، بۆ چەندەمین جاری بەردەوام چالاكی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

ئەم شوێنانەی چالاكانی كۆمەڵە لە شاری كامیاران چالاكی بەرینی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەبردووە بریتین لە:
جادەی كرماشان ڕوو بە نەخۆشخانەی شاری كامیاران، تەپەی ڕوو بە جادەی توبرەڕیز، شارۆچكەی بێعسەت فازی ١ و ٢، كامیارانی كۆن بەرەو جادەی شێروانە، گەورە دێی ماراو و ئەڵك.

دەستان خۆش بێ قوتابیانی شێلگیر و بە ئەمەگی ڕێبازی پڕ لە شانازی كۆمەڵە، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانتان لێ پیرۆز بێت.

ئه‌م بابه‌ته 317 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:10:17/02/2018