چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی بۆ جاری سێهەم لە شاری مەهاباد بە بۆنەی 26ی ڕێبەندان

تێكۆشەران و هەڵسووراوانی كۆمەڵە بۆ جاری سێهەم لە زۆربەی كوچە و كۆلانەكانی شاری مەهاباد چالاكی بەربڵاوی تەبلیغیان بەڕێوە برد. تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری مەهاباد وێرای ئەوەی كە دۆخی ئەمنیەتی بە سەر شاردا زاڵ بوو  بە بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسراوەكانی تایبەت بە رۆژی كۆمەڵە و هەڵكردنی ئاڵای كۆمەڵە بەرەوپیری رۆژی كۆمەڵەوە چوون.

ئەو شوێنانەی چالاكی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: پاركی میخەك، ئاموزش و پەروەرش، چوارڕای مەولەوی، مەیدانی ئابیاری، دانشگاە ئازاد، بیمارستان، پشتەپ، بەری مەدرەسە، بەری شیلانان، بەداق سوڵتان.

دەستان خۆش بێ تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری مەهاباد و ڕێبوارانی رێگای گیانبەختكردووان: ئامینە خەیات، جەعفەر مورادی، زوبەیدە خاڵندی، یونس موهاجری و حسێن بەلكامە و هەزاران گیانبەختكردووی ڕێگای ئازادی و بەرابەری.


ئه‌م بابه‌ته 269 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:08:17/02/2018