چالاكی تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری سەردەشت بە بۆنەی 26ی رێبەندان

لە درێژەی چالاكی هاوڕێیانی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە بە بۆنەی 26ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە لە شار و شارۆچكەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات، لە شاری سەردەشتیش بۆ دووهەمین جاری بەردەوام چالاكی تەبلیغی بەڕێوەچوو، هەڵسوراوانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان بە بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسراوەكانی كۆمەڵە و هەڵكرندنی ئاڵای سوور یادی ئەم رۆژەیان بەرز نرخاند.

ئەم شوێنانەی شاری سەردەشت كە چالاكی تێدا بەڕیوەچووە، بریتین لە: گەڕەكی شێخە سووران، مزگەوتی كاینی خان، گەڕەكی محەمەدی، مزگەوتی جامیعە و سەرچاوێ.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن تێكۆشەرانی ڕێگای گیانبەختكردووان حەسەن وسووكەڵ، جەمیلە فەتحی، حسێن عەبداڵی، عوسمان عوسمانی و هەزاران گیانبەختكردووی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ئاڵای سووری شۆڕشتان هەر شەكاوە بێت.

ئه‌م بابه‌ته 271 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:06:17/02/2018