چالاكی تەبلیغی بۆ جاری چوارەم بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری سەقز

ڕێبوارانی ڕێگای سوورە سوار لە شاری سەقزی قارەمان لە درێژەی هەڵسووڕانیان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە، بۆ چوارەمین جاری بەردەوام دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی و بە نووسینی درووشمی پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە و هەڵكردنی ئاڵای سووری كۆمەڵە رێزیان لە ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە گرت.

ئەو شوێنانەی چالاكی بەربڵای تەبلیغی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: گەڕەكەكانی بلوار، شارۆچكەی زانستگا، كەمەربەندی و گەڕەكی قەوخ.

هاوڕێیانی نهێنی كۆمەڵە لە شاری سەقز لە درێژەی چالاكییەكانیان، ئاڵایەكی گەورەی كۆمەڵەیان بە درێژایی ٢٠ مەتر كە دەورووبەرەكەی بە ئاڵای كوردستان نەخشابوو لە شاخی جاقل هەڵكرد.

لە لایەكیترەوە تێكۆشەرانی گیان لە سەر دەستی كۆمەڵە لە شاری سەقز دەزگایەكی بڵاوكردنەوەی دەنگیان لە بەردەم سینەمای ئەم شارە دانا كە پیرۆزبایی ڕۆژی كۆمەڵەی لە خەڵكی كوردستان كرد؛ ئەم كارەی هاورێیانی كۆمەڵە لە گەڵ خۆشحاڵی و پێشوازی بەرینی خەڵك بەرەوڕوو بووەوە.

دەستان خۆش بێ تێكۆشەرانی دوژمن بەزێنی سەنگەری شار، سەلماندتان كە قوتابی بە ئەمەك و فیداكاری ڕێبازی كاك حەمە حسێنن، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ئاڵای سوورتان هەر شەكاوە بێت.

ئه‌م بابه‌ته 279 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:55:17/02/2018