بەڕێوەچوونی چالاكی تەبلیغی بۆ چەندەمین جاری بەردەوام لە شاری مەریوان

ئەندامانی ڕێكخستنە نهێنییەكانی كۆمەڵە لە شاری مەریوان شەوی رابردوو 25لە سەر 26ی رێبەندان بەبۆنەی رۆژی كۆمەڵە دەستیان دایە چالاكی تەبلێغی و بەهەڵكردنی ئاڵای كۆمەڵە و ئاڵای كوردستان و هەروەها بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسراوەی كۆمەڵە و نورباران كردنی ئاسمانی بەشێك لە شاری مەریوان رێزیان لە ڕۆژی كۆمەڵە گرت.

ئەو شوێنانەی كە كاری تەبلێغی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە :
گەڕەكی بەهاران، گەڕەكی كەوسەر، مەیدانی نەورۆز، قولەی ئیمام، دارسەیران، گوندی مووسك، تەپەی مووسك، دەورووبەری مەیدانی تەڕەبار و گەڕەكی ترمیناڵی كۆن.

هەر بژین و بەردەوام بن تێكۆشەران و هەڵسووڕاوانی چاونەترسی كۆمەڵە لە شاری مەریوان، سەربەرز بژین بۆ كۆمەڵە و خەباتی چەوساوەكان.

ئه‌م بابه‌ته 215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:52:17/02/2018