چالاكی تەبلیغی تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە تاران بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان

لە درێژەی چالاكی دۆستان و هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شارەكانی ئێران و بە تایبەت كوردستان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە، هاوڕێیان و تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری تاران بۆ جاری دووهەم دەستیان دایە چالاكی تەبلیغی و بە نووسینی درووشم و بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسراوەكانی كۆمەڵە، ڕێزیان لە ٢٦ی ڕێبەندان و چەند دەیە خەباتی بێ وچانی كۆمەڵە گرت.

ئەو شوێنانەی هەڵسووڕاوان و تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری تاران چالاكی تەبلیغییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:ئوتوبانی ئازادگان، ژێر پردی كازمی، مەیدانی تەڕەبار، مەیدانی ئازادی و ٧ی تیر.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن درێژەدەرانی ڕێگای كەماڵ پزیشك هەمەدانی و هەزاران ئەستێرەی پڕشنگداری كاروانی گیانبەختكردووانی كۆمەڵە، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ڕێبازی سووری زەحمەتكێشان.

ئه‌م بابه‌ته 206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:47:17/02/2018