چالاكی تێكۆشەرانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، لە شاری دێولان

چالاكان و هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شاری دێولانیش وێڕای سەرجەم شار و ناوچەكانیتری كوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە دەستیان دایە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی و بە نووسینی درووشم و بڵاوكردنەوەی نووسراوەی تایبەت بەو ڕۆژە، ڕێزیان لە هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە گرت.

ئەو شوێنانەی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:
خوار جادەی ئەسڵی دێولان، مەركەز بێهداشتی دێولان و چەند شەقامێكیتری شار.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن ڕێبوارانی ڕێبازی هاوڕییانی گیانبەختكردوو، سەباح حسێن‌پەناهی، حامید سەیف پەناهی و هەزاران گیانبەختكردووی كۆمەڵە، سەلماندتان كە قوتابییە بە ئەمەك و وەفادارەكەی ڕێگای گیانبەختكردووانی دووی پووشپەڕن، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و بەردەوام بن لە ئەرك و خەبات و تێكۆشانتان.

ئه‌م بابه‌ته 183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:45:13/02/2018