بەڕێوەچوونی چالاكی تەبلیغی لە بەری زڕێباری مەریوان

هاوڕێیان و ئەندامانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە بەری زڕێباری مەریوان بە بۆنەی 26ی ڕێبەندان رۆژی كۆمەڵە دەستیان دایە چالاكی تەبلیغی.
شەوی ڕابردوو ئەندامان و هەوادارانی كۆمەڵە لە بەری زرێباری مەریوان بە بڵاوكردنەوەی ئاڵای سووری كۆمەڵە و ئاڵای كوردستان و هەروەها تراكت و نووسراوەی تایبەت بە ڕۆژی كۆمەڵە و وێنەی ڕێبەرانی گیانبەختكردوو (كاك فوئاد موستەفاسوڵتانی و كاك حەمەحسێن كەریمی) پێشوازیان لە ڕۆژی كۆمەڵە كردووە.
ئەو شوێن و گوندانەی كە چالاكی تەبلێغیان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:
كاڵ خواروو، كاڵ سەروو، ریخەڵان، ئێگنیجە، پیرسەفا،كانیسانان، سەردۆش، بەردەڕەشە، دەڕەتفێ، سێڕای سیاناو، كانی سپیكە، پیرسەفا، بناوەچڵەی خاوومیراوا.

دەستتان خۆش بێت و ماندوو نەبن ڕێبواری ڕێگای گیانبەختكردووان جەلال ولەژێر، كریم نیك پەی، عوسمان فەرمان ،عوسمان كیانی، محەمەد دادووپەڕ كانی سانان و هەزاران گیانبەختكردووی كۆمەڵە.

ئه‌م بابه‌ته 39 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:28:13/02/2018