چالاكی تەبلیغی هاوڕێیانی تەشكیلات نهێنی كۆمەڵە لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان

لە درێژەی چالاكی هاوڕێیانی تەشكیلاتی نەهێنی كۆمەڵە (زاگرۆس) لە شارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات بە بۆنەی26ی رێبەندان ساڵڕۆژی ئاشكرا بوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە لە شاری مەهابادیش چاڵاكی تەبلیغی بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە بەڕێوەچوو. هاورێیانی تەشكیلاتی نەهێنی كومەڵە لە زۆربەی كۆڵان و گەرەكەكانی مەهاباد بە بڵاوكردنەوە  و چەسپاندنی تراك و نووسراوەكانی كۆمەڵە و هەڵكردنی ئاڵای سووری كۆمەڵە  پیرۆزباییان لە خەڵكی شاری مەهاباد كرد.

ئەم شوێنانەی كە چاڵاكی تەبلیغیان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: شەقامی كەماڵ رەسولی دێبۆكری، مەدرەسەی كچانەی فاتمییە، خانەی كارگەری مەهاباد و دەورووبەری، حەوزەی بەسیجی 2ی ئەحمەدی و دەورووبەری، مەدرەسەی تەقی جەعفەری و دەوروبەری، ئیستگای گازی ژمارە 101ی مەهاباد و دەوروبەری.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن هاورێیانی سەنگەری شار و ڕێبوارنی ڕێگای گیانبەختكردووان خانەی موعینی، سولەیمان بلوری، جەماڵ موفتی و جەعفەری كوردنژاد و هەزاران گیانبەختكردووی دیكەی كۆمەڵە، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ئاڵای سوورتان هەر شەكاوە بێت.

ئه‌م بابه‌ته 49 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:25:13/02/2018