کومیتەی دانمارکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ناوەندی شاری کۆپنھاگی وڵاتی دانمارک خۆپیشاندانێکی بەڕێوەبرد

لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی دەرەوەی وڵات، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە، ڕێکەوتی١٣ی جەنیواری ٢٠١٨ی زایینی لە مەڕ مەحکووم کردن و ناڕەزایەتی بە حکوومەتی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کومیتەی دانمارکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ھاوکاری لە گەڵ چەند حیزب و لایەنیتر کە بریتی بوون لە:
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستان
سازمانی دیموکراتیکی یارسان
فدراسیۆنی کومەڵەی ئەحزابی کوردی
خۆپشاندانێکی لە ناوەندی شاری کۆپنھاگی پێتەختی ئەو وڵاتە بەرێوە برد.
سەرەتای خۆپێشاندانەکە بە سروودێک و پاشان بە خولەکێک بێدەنگێ بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووانی رێگای رزگاری کوردستان دەستی پێکرد، دواتر لەلایەن ھەریەک لە بەڕێزان: عەدنان ئاغا جان، خالید رواندزی و Lars Rasmussen  
وتارێک پێشکەش کرا.
پاشان خۆپشاندەران بە ھەڵدانی دروشمی شۆڕشگێڕانە کوتاییان بە خۆپیشاندانەکە ھێنا.

ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:18:16/01/2018