راگەیاندن سەبارەت بە ئیعترازی خەڵکی ناوچە سنورییەکان


هەر وەک ئاگادارن ماوەی نیزیک سێ مانگە کۆماری ئیسڵامی ئیران لە درێژەی گوشارەئابورییەکانی خۆی بۆ سەر خەڵکی ناوچەسنورییەکانی رۆژهەڵات، لە هەناردەکردن و هاوردنی کاڵا و شت ومەک لە شارەکانی پیرانشار،سەردەشت،بانەو مەریوان رێگری دەکات. ئەم کردەوەی حکومەت کە زیانی گەورەی بە تەنیا کەسب و کاری ئەم ناوچانە کە جگە لە توجارەتی سەر سنورەکان هیچ ناوەندێکی کاری تێدا نیە گەیاندووە، تورەیی وئیعترازی خەڵکی لێکەوتۆتەوە و چەند رۆژێکە پاساژەکان و دوکان و بازارەکان داخراون. ئیعتراز ئیستاش هەر بەردەوامە.

کۆمەڵە رێگرییەکانی ئەم دوایانەی حکومەت لە کاسب و کاری خەڵک بە کارێکی نارەوا دەزانێ و لە داواکاری خەڵکی ئەو ناوچانە پشتیوانی دەکات و دەست بردن بۆ ئیعتراز بە مافی بێئەمڵاوئەولای خەڵک دەزانێ تا کردنەوەی سەر لە نوێ خاڵە سنورییەکان.

 

سکرتاریەتی ناوەندی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران


ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:12:28/04/2016