کومیتەی نۆروێژی کۆمەڵە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکرات بەشداریی کرد

رۆژی شه‌ممه‌، رێكه‌وتی 2017/12/15 حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كومیته‌ی نۆروێژ له‌ شاری ئۆسلو له‌ وڵاتی نۆروێژ به‌ بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سیمینارێكی بۆ جێگری سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی رێك خستبوو كه‌ له‌ لایه‌ن كومیته‌ی كۆمه‌له‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ وڵاتی نۆروێژ هاوڕێیان مه‌نسوور سۆفی، حه‌بیب قادری، فه‌ردین سه‌له‌واتی و به‌هار فاتمی به‌شداریان كرد و هاوڕێ مه‌نسوور سۆفی په‌یامی كومیته‌ی كۆمه‌له‌ی پێشكه‌ش به‌ سیمیناره‌كه‌ كرد.
هاوڕێ مه‌نسوور سۆفی وێرای پیرۆز بایی له‌م رۆژه‌، وه‌ك سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه‌ جه‌ختی له‌ سه‌ر دروست كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ئێران كرد كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ كۆمه‌ڵه‌ كاری بۆ ده‌كات. دواتر كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی  جێگری سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران قسه‌ و باسێكی له‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و ئاڵ و گۆریه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستانی باشوور و هه‌ر وه‌ها رووداوی بۆمه‌ڵه‌رزه‌ی كرمانشان كرد كه‌ سیمیناره‌كه‌ به‌ وه‌ڵام دانه‌ به‌ چه‌ند پرسیارێك له‌ كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی كۆتایی پێهات.

ئه‌م بابه‌ته 1258 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:34:18/12/2017