كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان كۆبوونەوە

رۆژی سێشەممە، رێكەوتی 5ی مانگی دێسامبری ٢٠١٧ی زائینی وەفدێكی كۆمیسیۆنی پەیوەندییە كوردستانیەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ كە پێكهاتبون لە هاوڕێیان، ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكان و سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەكانی هەولێر سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستانیان كرد لە شاری هەولێر.

سەرەتا لە لایەن بەڕێز هاوڕێ مام خدر سكرتێری گشتی و هەورەها بەڕێزان قەهار محەممەد، خەلیل مەحموودئەندامانی مەكتەبی سیاسی و رێدار كانبی ئەندامی پەیوەندیەكانبەگەرمی پێشوازییان لێكرا.

هەردوولا پاش ئاڵوگۆڕی بۆچوونەكانیان سەبارەت بە ڕووداوە سیاسیەكانی ناوچەكە،  كوردستانی باشوور و دواپێشهاتەكانی و كوردستانی رۆژهەڵات لەسەر گرنگی نزیك بوونەوەو هاوكاری حیزبە سیاسیەكان گفتوگو و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.
هەیئەتی  كۆمەڵەی شۆڕشگێڕسەر لەنوێ بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی كوردستانی یان هەرجۆرە هاوئاهەنگیەك لە نێوان حیزبەكانی ڕاگەیاند كە ئامادەن بۆ هەر چەشنە هاوكاریەك كە لەم بوارەدا پێك بێت.

هەردوولا جارێكی دیكەش لەسەر بەردەوام بوونی پەیوەندی  نێوانیان جەختیان كردەوەو و ئەم چاوپێكەوتنیانە پڕ دەسكەوت نرخاند.

ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:02:06/12/2017