بەشداری کومیتەی فینلاندی کۆمەڵە لە چلەی ماتەمینی مام جەلال

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە ڕیكەوتی ١٩ . ١١ .٢٠١٧ بەبۆنەی چلەمین ڕۆژی كۆچی دووایی مام جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆڕەیادیكی ڕێز گرتن و بیرەوەری و تایبەتمەندییەكانی سیاستمەداری گەورەی كوردستان لە لایەن كۆمیتەی ڕیكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە فینلاند و لە شاری تامپیرە ڕێكخرا.
لەم كۆرەیادەدا ،كە بۆ رێزگرتن و بەرز نرخاندنی  زیاتر لە پەنجاساڵ خەبات و تێكۆشانی بێوچانی پێشمەرگە،سیاسەتمەدار،تێكۆشەر، دیپلۆمات، سەرۆكی كوردی ئینترناشناڵ سۆسیالیست، سەرۆك كۆماری عراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڤاڵ مام جەلال، كۆمەلیك لە كوردانی دانشتووی وەڵاتی فینلاند، كادر و ئەندامنی یەكێتی و هەروەها نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان باشداریان كردبوو.
لەو كۆڕەیادەدا لە لایەن كۆمیتەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانەوە لە وەڵاتی فینلاند هاوڕێ جەعفەر مۆستەفاسۆڵتانی وتەیەكی بەنرخی بەبۆنەی چلەی ماتەمینی یادزیندوو مام جەلالەوە پیشكەش بە بەشدار بووان كرد و تیشكی خستەسەر قۆناخە جێیاوازەكانی ژیان و تێكۆشانی بەڕێز مام جەلال و باسی تایبەتمەندییەكانی مام جەلالی وەك سیاسەتمەدارێكی وریا و تێگیشتوو و هەڵكەوتووی كوردستان و بەتایبەت كوردستانی باشور كرد. بەتایبەت لایەنە ئازادیخۆازی، عەداڵەت خۆازی، پەشكەوتنخۆازی و پاڵنان بە كوردستانەوە بەرو دەستەبەركردنی مافەكانی كۆمەڵانی خەلكی كوردستان. ئاماژە بە دڵفراوانی و بەهانا هاتنەوەی پارچەكانی تری كوردستان و بەتایبەت یارمەتی مام جەلال بۆ كوردستانی ڕۆژهەڵات و كۆمەڵەی بەرز نرخاند.
بەرز و بەڕێز بێت یادی هەمیشە زیندووی هەڤاڵ مام جەلال!

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
كۆمیتەی فینلاند

ئه‌م بابه‌ته 493 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:42:21/11/2017