دیداری نێوان كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی دێمۆكراتی گەلان(HDP)

رۆژی شەممە رێكەوتی 18ی مانگی نوامبری 2018ی زاینیی وەفدێكی  نوێنەرایەتی پارتی دێمۆكراتی گەلان(HDP)  كە بریتی بوون لە بەڕێزان موزەییەن گونەش و عابید ئیكە  لە شاری هەولێر سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی كۆمەڵەیان كرد و لە لایەن هاوڕێیان، ساڵح شەریفی بەرپرسی كۆمیسیۆنی پەیوەندییە كوردستانیەكانی كۆمەڵە و سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەكانی هەولێر پێشوازییان لێكرا.

سەرەتا وەفدی (HDP) پرسە و هاوخەمی خۆیان لە بابەت بۆمەلەرزەكەی ئەم دوایانەی كوردستانی رۆژهەڵات دەربڕی و هیوای تەندروستیان بۆ خەڵكی لێقەومای ناوچەی بۆمەلەرزەلێدراوی كرماشان خواست.

دیدارەكە چەند تەوەری گرینگی لە خۆ گرتبوو، بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و دۆزی كورد بە تایبەتی، پێشهاتەكان دوابەدوای رێفراندۆمی كوردستانی باشوور و ئەگەرەكان و مەتەرسیەكان لە  تەوەری سەرەكی دیدارەكە بوو كە هەر دولا لە سەر ئەم بابەتە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.

لە كۆتاییدا هەر دوو لا هاوڕا بوون  لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان و پێداگری لە پێناو بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی دا هەموو هێز و لایەنێك لە ئاست بەرپرسایەتی خۆیاندا وڵامدەربن و بە هاوفكری و هاوكاری زیاتری نێوانیان  بتوانن ژینگەیەكی لە باری سیاسی بۆ بەرەو پێشچوونی بزافی كورد بەرهەم بێنن.

ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:57:19/11/2017