وەفدێكی یەكێتی دیموكراتیكی كوردستان سەردانی سەركردایەتیی كۆمەڵەی كرد

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە ٥ی مانگی نۆڤامبر، وەفدێكی سەركردایەتیی یەكێتی دێموكراتیكی كوردستان بە سەرپەرشتیی بەڕێز عوسمان جەعفەری سكرتێری ئەو حیزبە، وێڕای بەڕێز محەممەد خوشچێهرە سەردانی بارەگای ناوەندیی كۆمەڵەیان كرد و لە لایەن هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سكرتێری گشتی و هاوڕێ ئەبووبەكر مودەڕسی جێگری سكرتێری گشتی و بەبەشداریی هاوڕێیان كاكۆ عەلیار و ئیدریس كولاهدۆزی ئەندامانی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بەگەرمی پێشوازییان لێكرا.
ناوەڕۆكی دیدارەكە بۆ لێكنزیكبوونەوەی زیاتری هەردوولا و هاوكاریی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات و كاری هاوبەشی زیاتر لە داهاتوودا بوو و لەم چاوپێكەوتنەدا دۆخی سیاسیی ناوچەكە بەگشتی و كوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی درایە بەرباس و دیالۆگێكی چڕ و پڕەوە.
ئەم دیدارە لە كەشێكی دۆستانەدا بەڕێوە چوو و لەكۆتاییدا وەفدی میوان بە ڕێزەوە بەڕێ كران.





ئه‌م بابه‌ته 110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:15:06/11/2017