كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حیزبی شیوعی كوردستان كۆبوونەوە

رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ۲ی مانگی نوامبری ۲۰۱۷ی زایینی وەفدێكی كۆمیسیۆنی پەیوەندییە كوردستانیەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ كە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان، ساڵح شەریفی بەرپرسی كومیسیۆنی پەیوەندییەكان و سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەكانی هەولێر سەردانی مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستانیان كرد لە شاری هەولێر.
سەرەتا وەفدی كۆمەڵە لە لایەن هاوڕێیانی ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی حیزبی شیوعی كوردستان پێشوازی گەرمیان لێكرا و دواتر چەندین تەوەر و بابەتی گرینگ خرایە بەر باس و ئاڵوگۆڕی بیروراكردن.
كوردستانی باشوور دوای رێفراندۆم و دەرەنجامەكانی، هاتنی سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی بۆ سەر كوردستان، گفتوگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغداد،  بارودۆخی كورد لە ناوچەكە  و هەروەها مەترسی هێژمۆنی زیاتری ئێران لە ناوچەكە لە تەوەرە سەرەكییەكانی ئەم دیدارە بوون.
هەر دو لا سوور بوون  لە سەر یەكریزی و هاوئاهەنگی زیاتری حیزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بە تایبەتی لە باشووری كورستان بۆ هێوربوونەوە و گەیشتن بە دەرەنجامێكی پۆزەتیڤ و دەرباز بوون لەم قۆناغەدا.
لە كۆتاییدا هەر دو لایەن لە سەر بەردەوامی و پتەوتركردنی پێوەندی لەمێژینەی خۆیان جەختیان كردەوە.


ئه‌م بابه‌ته 494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:23:03/11/2017