کوردانی دانیشتووی ژنێڤ خۆپێشاندانێکیان بەڕێوەبرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ئۆكتۆبری ٢٠١٧ی زایینی، بە بەشداریی زۆرێك لە كوردانی دانیشتووی ژنێڤ و دەوروبەری خۆپیشاندانێك بۆ پرۆتێستۆی ھێرشەكانی حەشدی شەعبی و سپای عێراق و سپای قودسی ئێران بۆ سەر باشووری كوردستان بە ڕێوە چوو.
لەو خۆپیشاندانەدا كە لە كاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی ھەتا ١٢ی نیوەڕۆ بەڕێوە چوو; دروشمی جۆربەجۆر درا وەكوو :
بژی كوردستان ، بژی پێشمەرگە ، كەركووك دڵی كوردستانەـ نایدەین بە بێگانە و چەندین دروشمی دیكە.
ھەروەھا لە لایەن ئامادەبوانەوە بەیانییەیەك ئامادە كرا كە درایە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ژنێڤ،
پێویستە بگوترێ لایەنە بەشداربوەكان ھەركام بە نۆبەی خۆیان پەیامی خۆیان پێشكەش كرد كە ھاوڕێ فازڵ وەلیان لە لایەن كۆمیتەی سووئیسی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانەوە ھەستا بەو كارەوە.
لە پەیامەكەی كۆمەڵەدا ھاتبوو:
ئێمە وەكوو كۆمەڵە ساڵەھایە بە بەرپرسانی ھەرێممان گوتوە كە ئاگایان لە پیلانەكانی كۆماری ئیسلامی بێت لە عێراقدا و ھەروەھا وتبوومان كە حەشدی شەعبی ھەمان پیلانی سپای پاسدارانە كە دواڕۆژ دەبێتە كێشەیێكی گەورە بۆتان.
ھەروەھا : ئێمە وەكوو كۆمەڵە ئەو ھێرشانەی حەشد و سپای قودس بۆ سەر كوردستان مەحكووم دەكەین و داوا دەكەین گەلی كوردستان بە ھەموو پێكهاتەكانیەوە یەكڕیز بن بەرامبەر بە پیلان و ھەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی و دوژمنانیەوە.


ئه‌م بابه‌ته 225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:18:25/10/2017