دیداری هاوبەشی کۆمەڵە و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران



دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 13ی مانگی ئۆکتۆبری 2017ی زائینی هەیئەتێکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەڕێز شۆڕش حاجی نوێنەری پەیوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەبات پێشوازییان لێوە کرا.

لەم دانیشتنەدا کۆمەڵێک پرس وەک بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئێران و کوردستان، بارودۆخی کوردستانی باشوور دوای رێفراندۆم و کێشە نێونەتەوییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتە ئاراوە و باسی لێکرا.
 هەردووک لا لە کۆتاییدا بە پەیویستیان زانی کە هاوکاری و پەیوەندییان بەردەوام بێت.
هەیئەتی کومیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لەو دانیشتنەدا پێکهاتبوو لە هاورێیان  ساڵح شەریفی بەرپرسی کۆمیسيۆنی پەیوەندیەکان و سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەکان لە هەولێر.




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:41:14/10/2017