سمینارێک لە سەر پرسی ڕێفراندۆم لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە بەڕێوەچوو

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، بە بەشداری ژمارەیەک لە کادر و ئەندامانی کۆمەڵە، سمینارێک لە ژێر ناوی "گشتپرسی بۆ سەربەخۆی کوردستانی باشوور و جوڵانەوەی کەرنەڤاڵەکان لە کوردستانی رۆژهەڵات" بە باسکاری هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە بەڕێوەچوو.

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی لە قسە و باسەکەیدا پرسی ڕێفراندۆم لە کوردستانی باشوور و کاریگەرییەکانی لە سەر کوردستانی رۆژهەڵات و هەروەها گرینگی گوتاری رۆژهەڵات تەوەری لەم قۆناغە لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستانی رۆژهەڵاتی خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی لە بەشێكیتری قسەکانیدا ئەرکەکانی داهاتووی کۆمەڵەی بۆ پەرەپێدانی هەرچی زیاتری ئەم جووڵانەوانە لە کوردستان باس کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەوباسەکەی هێنا.


ئه‌م بابه‌ته 246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:27:09/10/2017