كۆبوونەوەی هاوبەشی كۆمیتەكانی كۆمەڵە و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە نۆروێژ

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٣٠ی٩ی٢٠١٧ی زاینی كۆمیتەكانی نۆروێژی كۆمەڵە و یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌ لە بارەگای یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری ئۆسلۆ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان پێكهێنا.
سەرەتا وەفدی خانەخوێ بەخێرهاتنی وەفدی كۆمەڵەیان كرد و پاشان لە لایەن هاوڕێیانی كۆمەڵەوە وێڕای پیرۆزبایی سەركەوتنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی تەوەرەی دانیشتنەكە كە بریتی بوو لە پێوەندی و كاری‌ هاوبەشی زیاتر و هەندێك بابەتی‌ تایبەت بە ڕێفراندۆم و كار لە كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییە كوردستانییەكان باس كرد.
هەر دوولا خۆشحاڵی خۆیان بە دانیشتنەكە دەربڕی، جەختیان لە سەر مێژووی پڕشنگداری نێوان كۆمەڵە و یەكێتی كرد و لە سەرهەمان بنەما جەختیان لە سەر درێژەی پێوەندییەكان و دۆستایەتی زیاتر و كاری چڕ و پڕی ‌هاوبەشی زیاتر لە داهاتوودا كردەوە.
وەفدی كۆمەڵە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان، ئیبراهیم كۆنەپۆشی، فەرهاد مینبەری، شاناز بابایی، ئاسۆ قادری، بەهار فاتمی و فەرهاد عەزیمی كە لە لایەن وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە بریتی بوون لە  هەندرێن باوەنووری بەرپرسی كۆمیتە، ئاراس سۆفی بەرپرسی ڕێكخستن، سەید نەجمەدین بەرپرسی پشكنین، دوكتور ڕزگار هوڕنی بەرپرسی بەشی كۆمەڵایەتی، كاك نەوشێروان بەرپرسی كەرتی ئۆسلۆ و شێركۆ یادگار ڕاوێژكاری كۆمیتە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
كۆبوونەوە پاش دوو كاتژمێر باسی چڕ و پڕ لە كەشێكی زۆر دۆستانەدا كۆتایی بە دانیشتنەكە هێنا.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
كۆمیتەی نۆروێژ

ئه‌م بابه‌ته 149 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:14:01/10/2017