رێكخراوی یو.ئێن.پی.ئۆ كۆنفڕانسێكی لە سەر پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ژێنێوڤ بەڕێوە برد

رۆژی چوار شەممە ٢٠ی مانگی سێپتمبر لە سی وشەشەمین دانیشتنی شوڕای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ژێنوڤ وڵاتی سویس، رێكخراوی یو.ئێن.پی.ئۆ (نەتەوە بێدەوڵەتەكان) كۆنفڕانسێكی لە سەر پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، مافی كەمینەكان و بەندكراوانی سیاسی بە هاوكاریی حزبی " Transnational Transnational (NRPTT)" بەڕێوە برد.
كۆنفڕانس پێك هاتبوو لە وتاری سێ پانێلیست لە سێ  حزب و ڕیكخراوی  ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی، كۆمەڵەی شۆڕشگێر، حزب دێموكڕاتی كوردستانی ئێران و ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز لە برۆكسێڵ.
هاوڕێ پشكۆ خوسرەوی لە لایەن كۆمەڵەوە وتارێكی پیشكەش بە بەشداربوان كرد و لە وتەكانیدا ئاماژەی دا بە سیستم و شێوەی  گوشارخستنە سەر خەڵكی كورد لە كوردستانی ڕۆژهەڵات، هەروەها پاش كورتەیەك لە كارنامەی حەسەنی روحانی و كاریگەرییان لە سەر سەركوت كردنی شارومەندانی كورد چەند نموونەیەكی وەك بەسەرهاتی زیندانیانی سیاسی باس كرد.
بابان ئەلیاسی نوێنەری حزبی دیموكڕاتی كوردستانی ئێران یەكێكی دیكە لە پانێلیستەكان بوو كە پاش چەندین نموونەی مێژویی لە پێشێلكردنەكانی مافی مرۆڤی لە ئێران، باسی كوشتاری كۆڵبەر و نارەزایەتی خەڵكی بانە و شارەكانی دیكە كرد كە لە لایەن حكومەتی كۆمارئ ئیسلامی  سەركوت كراون.
لە لایەن كۆمەڵەوە هاوڕێ فازڵ وەلیان یەكێكی دیكە لە بەشداربوانی كۆنفڕانس بوو كە لە میانەی كۆنفڕانسدا چەندین چاوپێكەوتنی لە گەڵ میوانانی بەشدار بوو ئەنجامدا.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
دەفتەری نێودەوڵەتی كۆمەڵە

ئه‌م بابه‌ته 341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:58:29/09/2017