بەشداریی كۆمەڵە لە كۆنفڕانسی ساڵانەی لەیبەر پاڕتی بریتانیا

رۆژانی یەكشەممە ٢٤م تا سێشەممە ٢٧ی مانگی سێپتمبر كۆنفڕانسی ساڵانەی لەیبەرپاڕتی لە شاری  Bright'on'' لە بریتانیا بەرێوە چوو.
لە سەر بانگهێشتی فەرمی لەیبەر پاڕتی، لە لایەن دەفتەری نێودەوڵەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە هاوڕێیان ماریكە باكر و ئومید سۆهرابی بەشداریی كۆنفڕانس بوون.
كۆنفڕانس هەموو ساڵێك مانگی نۆ بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامان بەڕێوە دەچێت هەروەها جیا لە مێوانانی سۆسیالدێموكڕاتی وڵاتانی هەموو دنیا  سەفیران و  ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش بانگهێشت دەكرێن.
ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ یەكشەممە و دووشەممە تەرخان كرابوو بۆ میوانانی نێونەتەوەیی. لە ماوەی دوو ڕۆژی تەرخانكراو بۆ ئینترناسیوناڵ  بابەتگەلی نێودەوڵەتی باس و لیدوانی لە سەر ئەنجام درا لە وانە مافی مرۆڤ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی وە هەروەها ئاشتی و عەداڵەتی كۆمەڵایەتی
بابەتی هەڵبژاردنە سەراسەرییەكانی ڕابردوو تەوەرێكی بۆ تەرخان كرابوو كە هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆی لە سەر كرا پاشان هاتنە دەرێ لە یەكێتی ئوروپا بابەتێكی دیكە بوو كە ئەندامانی نوێنەر گفتوگۆیان لە سەر ئەنجامدا. لە درێژەی كۆنگرەدا بیمە و پێداویستییە كۆمەڵایەتییەكان و چەندین بابەتی دیكە لە لایەن بەشداربونی كۆنگرەوە هاتنە بەر باس و بڕیاریان لە سەر دران.
لە میانەی كۆنگرەدا هاورێیانی كۆمەڵە لە گەڵ بەرپرسانی حزبی و میوانانی بیانی دیدار و گفتوگۆیان ئەنجامدا، لەم دیدارانەدا باسی  دۆخی كورد لە كوردستان و ڕیگا چارەكان ئاخافتنیان لە سەر كرا
لە كۆتاییدا لە لایەن هاوڕێیانی كۆمەڵەوە پیرۆزبایی و سپاس ئاراستەی سكرتێری نێودەوڵەتی لەیبەرپاڕتی كرا.
لەیبەر پاڕتی ساڵی ١٩٠٠ دامەزراوە و تەمەنی ١١٧ ساڵە هەروەها بەڕێز جێرمی كوربین رێبەریی پاڕتی ناوبراو دەكات.
لەیبەر پاڕتی لە رێكخراوی هاوپەیمانیی پێشڕەودا دەستەی بەڕێوەبەرییە.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
كۆمیتەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەكان

ئه‌م بابه‌ته 467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:18:28/09/2017