سکرتێری گشتی کۆمەڵە و سەرۆکی پارتی سوسیالیستی کوردستان کۆبوونەوە



رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 24ی مانگی سێپتامبری 2017ی زاینیی شاندێکی پارتی سوسیالیستی کوردستان – باکوور، بە سەرپەرەستیی بەڕێز کاک مەسعوود تەک، سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتییان، سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیان کرد و لە لایەن وەفدێکی کۆمەڵە بە سەرپەرەستی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی، فاروق بابامیری ئەندامی دەفتەری سیاسی، ساڵح شەریفی بەرپرسی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە، کاکۆ عەلیار ئەندامی کومیتەی ناوەندی و سامان ریشەساحێب جێگری کومیتەی ناوەندی پێشوازییان لێکرا.
سەرەتا دو لایەن لە سەر رووداوەکانی ئەم دوایانەی ھەر چوارپارچەی کوردستان و بۆچوونەکان و ئاراستەکان ئاڵوگۆڕی بیرورایان کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەدا ئاماژە بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دوایانەی شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە بابەت کوژرانی کۆڵبەرانی سەر سنووری شاری بانە کرا و ئەم هەنگاوانە بەرز نرخێندران.
پرسی رێفراندۆم لە کوردستانی باشوور یەکێکی دیکە لە تەوەرەکان بوو کە هەر دو لا پشتیوانی و پشتگیری خۆیانیان دووپات کردەوە.
لە کۆتاییدا لە سەر پەیوەندی و دۆستایەتی لە مێژینەیی کۆمەڵە و پارتی سوسیالیستی کوردستان جەخت کرایەوە.









ئه‌م بابه‌ته 371 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:08:27/09/2017