سکرتێری گشتی کۆمەڵە و سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزی دیمۆکراتی کوردستان کۆبوونەوە


رۆژی شەممە رێکەوتی 23ی مانگی سێپامبری 2017ی زایینی وەفدێکی  پارتی وڵاتپارێزی دیمۆکراتی  کوردستان  بە سەرپەرستی بەڕێز کاک نیزامەدین تاش(بۆتان)سکرتێری ئەو پارتەسەردانی  کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیان کرد و لە لایەن وەفدێکی کۆمەڵە بە سەرپەرەشتی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی، فاروق بابامیری ئەندامی دەفتەری سیاسی، ساڵح شەریفی بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکانی کۆمەڵە، کاکۆ عەلیار ئەندامی کومیتەی ناوەندی و سامان ریشەساحێب جێگری کومیتەی ناوەندی  کۆمەڵە پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا پرسی کورد بە گشتی و بە تایبەتی لە کوردستانی باکوور و رۆژهەڵات و  چۆنیەتی هەڵسوکەوتی دەوڵەتانی ئەم دو وڵاتە کەوتە بەر باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکردن. سکرتێری گشتی کۆمەڵە  روانین و سیاسەتەکانی کۆمەڵەی سەبارەت بە ویست و داخوازییەکانی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات شی کردەوە و دواتر بارودۆخی کوردستانی باشوور و  و پێشهاتەکانی بۆ وەفدی میوان خستە بەر باس.  تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە تەرخان کرا بە دەستێوه ردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە. تەوەرێکی دیکەی ئەم چاوپێکەوتنە پرسی گرینگی رێفراندۆم لە کوردستانی باشوور بوو کە  هەر دو لا لە سەر بە ئەنجام گەیشتنی رێفراندۆمی کوردستانی باشوور هاوپشتی خۆیانیان دووپات کردەوە.
لە  کۆتاییدا وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان سەبارەت بەم دیدارە دەربڕی و جەخت کرایە سەر پتەوترکردنی ئاستی پەیوەندییەکان و هاوڕا بوون لە سەر تەوەرەکان و هاوئاهەنگی و هاوخەباتی زیاتر.







ئه‌م بابه‌ته 410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:11:24/09/2017