چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی کرانەوەی قوتابخانەکان لە ناوچەی مەریوان بەڕێوەچوو

شەوی پێنج شەممە لە سەر هەینی ئەندامانی بەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە گوندی گوێزەکوێرەی سەر بە شاری مەریوان تراکت و نووسراوەکانی تایبەت بە کرانەوەی قوتابخانەکانیان لە ئاستی گوندەکەدا بڵاو کردەوە.
لەم تراکتانەدا ئاماژە بە خوێندن بە زمانی کوردی و زوڵم و ناعەداڵەتی رژیم و بێبەش کردنی منداڵان لە خوێندن بە زمانی کوردی کراوە.
هاوکات چالاکانی کۆمەڵە وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم تراکتانە وێنەی کاک فوئادی رابەریشیان بڵاوکردۆتەوە.
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن هاوڕێیانی ماندوونەناسی کۆمەڵە لە شاری مەریوان، هەر بژین بۆ کۆمەڵە و بەردەوام بن لە ئەرک و کار و تێکۆشانتان.


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:50:23/09/2017