سکرتێری گشتی کۆمەڵە و سەرۆکی ENKS کۆبوونەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 21ی مانگی سێپتامبری 2017ی زاینیی هەیئەتێکی کۆمەڵە بە سەرپەرەشتی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی، ساڵح شەریفی بەرپرسی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە و سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەکانی هەولێر لە گەڵ بەڕێز ئیبراهیم برۆ سەرۆکی گشتی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ENKS) کۆبوونەوە.
دیدارەکە چەند بابەتی گرینگی لە خۆ گرتبوو، بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و کورد بە تایبەتی، هەلومەرجی سیاسی پارچەکانی کوردستان و هەروەها پرسی گرینگی گشتپرسی لە کوردستانی باشوور لە بابەتەکانی ئەم دیدارە بوون.
لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا هەر دوو لایەن لە سەر رووداوەکانی ئەم دواییانەی کوردستانی رۆژهەڵات و بارودۆخی ناوچەکە ئاڵ و گۆڕی بیروڕایان کرد و لە کۆتاییدا سەر لە نوێ هەر هەیئەتی کۆمەڵە پشتیوانی خۆیانیان لە هەمبەر بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە رۆژئاوا دەبڕی و هیوای سەقامیگری و پێکەوە ژیانیان بۆ بە ئەوات خواستن.
هەر دولا لە سەر بەردەوام بوون لە دۆستایەتی و هاوکاری زیاتری نیوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و (ENKS) جەخیتان کردەوە.












ئه‌م بابه‌ته 429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:31:23/09/2017